picturepicture

کاردوو یان کاردی

کاردی ناوی ئینگلیزی:- Arum ناوی زانستی:- arum spp.
له‌ جیهاندا ٢٠٠٠ جۆری هه‌یه ‌، ئه‌وه‌ی له‌ کوردستان هه‌یه سێ چوار جۆرن که‌ یێیان ده‌وترێ کاری شاخی - کاردی ده‌ستچین - کاری ریشۆک - کاردی ڕیخنی
نیشتمانی بنه‌ره‌تی:- ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست - خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا.
وه‌سفی ڕووه‌کی:- ڕ‌ووه‌کێکی زستانەیه‌ و له‌ سه‌ره‌تای به‌هار ده‌رده‌که‌وێت ، شێوه‌ی گه‌ڵای سێگۆشه‌ی نووک تیژه‌ و له‌ سه‌ری ڕم ده‌چێت ڕه‌نگی سه‌وزی بریقه‌داره‌ . گوڵەکەی له‌ شێوه‌ی نێرکه ،‌ دوای کرانه‌وی نێرکه‌که‌ به‌ ڕه‌نگی سووری تاریک و وه‌نه‌وشه‌یی خۆی ده‌نوێنێ بۆنی ناخۆشه‌ ، ڕه‌گی ڕووەکەکە کۆرمه‌یه‌ ( سه‌رک - شێوه‌ په‌تاته‌) به‌ درێژایی ساڵ له‌ ژێر خاک ده‌مێنێته‌وه ‌و له‌کۆتایی زستان ئه‌بووژێته‌وه‌. تۆوی کاردی له‌ و نێرکه‌ په‌یدادە‌بێ و ڕه‌نگیان پرته‌قاڵییه‌.
ڕووان و زیاد کردنی به‌ و کۆرمه‌ بچووکانه‌ دەبێت کە له‌ کۆرمه‌ سه‌ره‌کیه‌که‌وە په‌یدا ده‌ بن ، یان ڕواندنی ڕاسته‌وخۆ دوای ئه‌وه‌ی زه‌وی باشی بۆ ئاماده‌ ده‌کرێت ، وه‌ هه‌روه‌ها ده‌تواندرێت به‌ تۆوه‌که‌ی بڕوێندرێت به‌ مه‌رجێک تۆوه‌که‌ی ته‌ڕ بکرێت و بۆ ماوه‌ی(٦ - ٧) مانگ بخرێته‌ به‌فرگر (سەلاجه‌) ئینجا بڕوێندرێت.
کاردی له‌و شوێنانه‌ی بڕی باران بارینیان ده‌گاته‌ سه‌رووی (٦٠٠) ملم به‌ شێوه‌یه‌کی باش ده‌ڕوێت ، یان له‌ به‌راو بچێندرێت . ئه‌و به‌شه‌ی به‌کار دێت:-
گه‌ڵا سووده‌کانی:- زانای به‌ناوبانگ (داود ئەنتاکی - داود الأنطاكي) له‌ کتێبه‌ به‌ نرخه‌که‌ی دا زۆر باش باسی ده‌کات ، خواردنی به‌ کاڵی ژه‌هره‌ به‌ڵام به‌ کوڵان و ووشک کردنه‌وه‌ی ژه‌هره‌که‌ی نامێنی. دکتۆرێکی فه‌له‌ستینی ده‌ڵێ (کاردی ژه‌هرە به‌ کاڵی و ده‌رمانە به‌ کوڵاوی) چونکە کالسیۆم ئۆگزالی تێدایه‌ و به‌ گه‌رمی نامێنێت.
جگه‌ له‌وه‌ی کاردی خواردنێکی میللی زۆر به‌تامه‌ که‌ له‌ زۆر شار و شارۆچکه و دێهاته‌کانی کوردستان به‌ کار دێت. له‌ هەمان کاتیشدا سوودێکی زۆریشی هه‌یه‌ بۆ له‌شی مرۆڤ .
له‌م سوودانه‌:-
• ڕێگره‌ له‌ به‌رده‌م تووش بوون به‌ شێرپه‌نجه‌ به‌ تایبه‌تی شێرپه‌نجه‌ی کۆئه‌ندامی هه‌رس وهه‌ناسه‌ و مه‌مک.
• بۆ نه‌خۆشی شه‌کره‌ .
• بۆ قه‌ڵه‌وی و ڕێجیم.
• بۆ تواندنه‌وه‌ی چه‌وری له‌ ناو خوێن.
• بۆ چاره‌سه‌رکردنی هه‌وکردنی به‌کتیری ناوه‌وه‌ی له‌ش.
• بۆ ژه‌هراوی بوون.
• بۆ نه‌خۆشییه‌کانی گه‌ده‌
جۆرەکانی تری کاردی لە جیهاندا ئەوەی بەردەست کەوتو بن ئەمانەن

0.1 Arum Korolkowii:

لە تایبەتمەندەکانی ووڵاتانی ئیران وئەفغان وکوردستانا زۆرە

0.2 Arum Lacanum

لە شاخەکانی نێوچەی باڵەکایەتی دا زۆرە و لە أووروی 1000 متر پتر بەر چاو دەکەون وخوردنێکی سەرەکی کەروێشکە

0.3 Arum maculatum

زۆربەی دەرمەن سەرەکی یە کان لەم جۆرەدا دەر دەکرێن کە بۆ نەخۆشی یە کوشندە کان و بەرگری کردن لێیان لە تاقیگە ئەڵمانەکانا زۆر بە کار دێن و لە ناوچەی هەڵەدن و زنجیرەشاخی دابان بە زۆری پەرش وبڵاوون.

0.4 Arum Palastinum:

لە ناوەکەیەوەرەچاوی ئەوە دەکرێ کە لە تایبەت مەندەکانی ووڵاتانی شاممن

0.5 Arum Pictum:

لە سەراتای مانگی 9 بۆ 10 دا گەڵا دەکەن ولە وڵاتانی قوبرسدا هەن.

0.6 Arum Purpurreeospathu:

لە نٶکەندەکانی ئایسلان دا هەن گەڵایەکی پان وگوڵی ڕەش دەردەکەن

0.7 Arum Apulum:

لە وڵاتانی باڵکاندا گەورە دەبن و دەبینڕێن لا مانگی 10 گەڵا دەکات و لە سەرەتای مانگی 4 دا گوڵ دەکات،گەڵا کەی رەنگی سوورە

0.8 Arum creticum:

لە وڵاتانی یۆنان وتورکیەو کوردستاندا هەیە بە زۆری لە مانگی 8 دا گەڵا دەکا و گوڵێکی زەرد دەردەکات.

0.9 Arum italicum:

پۆلێنی سپانیە و کەمێک لە ووڵاتانی ئەوسترالیا و رٶژئاوای ئاسیادا بەدی دەکرێ و لە کوردستانا ولە چیای پیرەمەگرون و دابان دا بە زۆری بەرچا ودەکەون کە گەڵاکای دەمار دەماری سپی هەیە وخواردنیان مزرە بۆ چارەسەری چەندین نەخۆشی بەکار دێت

 

خزمەتگوزاری مالپەڕی مێرگەپان

بۆ خزمەت کردنی زیاتری میوانەکانی مالپەرەکەمان ،بە دامەزراندن و داڕشتنی کەناڵەکوردیەکان پانتایی ماڵەپەرەکەمان فراوان تر دەکەین و ئێستا دەتوانن سوودمەندبن لە بینینی کەناڵە کان سەیری کەنالەکان بکە..

پەخشی کەناڵەکوردی یەکان

کەناڵێک هەڵبژێرە

کاریگه‌ری گه‌شتوگوزار

ره‌نگه‌ له‌ کۆمه‌ڵگایه‌کی داخراودا گۆڕانکارییه‌کان له‌ بواری که‌لتووری و نه‌ریته‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به‌ هێواشی پێشەوە‌چوون به‌ .

زیاتر بخوێنەوە
блоха لووپا