کێوی

ماڵپەرەکەمان لە کەڵەکەکردنی زانیاری یە کانی دەورو بەر و تایبەتمەند بە زانستی خاکو کەشی مێرگەپان بێ بەشتان ناکات لە دواگٶڕانکاری یەکانی ئەم ناوچەیە وچڕی بابەتەکانیش لەسەر شاخی پیرەمەگروون ودابان و دٶلەکانی دەورو بەری دەبێ بە وێنە ودۆکوومێنتاری مەیدانی دەرگاکان واڵا دەکەین تاکوو ببێتە زەمینە خۆش کەرەیەک بٶ لە باوەش گرتنی گەشتیار و گەر لامان پشووش بدەن هەر سەرچاوان.

تەوەری باس ولێکۆڵینەوەکانمان لە چوارچیێوەی سروشتی دەڤەری مێرگەپان و دەوروبەری خۆی کامڵ دەکات و بۆ پێک هێنانی کۆمەڵگایەک کە بایەخ بدەین بە خاک و سروشتی پاکی کوردستان ،بۆ ئەم مەبەستەش تەرکیز دەخەینە سەر سەوز کردنی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌کوردستان دا به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان داربڕوێنین و وولاته‌که‌مان سەوز بکه‌ین،ده‌بێت ده‌زگایه‌کی زانستی پێک بهێندرێت، ئه‌م ده‌زگایه‌ له‌ پسپۆران و شاره‌زایانی بواری دارچاندن و په‌روه‌رده‌کردنی هه‌موو جۆره‌ ڕوه‌کێک بن ،ئه‌م ده‌زگایه‌ ئه‌گه‌ر حکومیش نه‌بێت ، به‌لام ده‌بێت حکومه‌ت ته‌واوی پشتگیری و پشتیوانی ئه‌م ده‌زگایه‌ بکات. یه‌کێ له‌کاره‌کانی ئه‌م ده‌زگایه‌ کێوماڵ کردنی کوردستان بێت ، بۆکۆکردنه‌وه‌ی ته‌واوی زانیاری له‌سه‌ر هه‌موو ڕوه‌کێک که‌له‌کوردستان هه‌ن .هه‌روه‌ها شاره‌زایی په‌یداکردن له‌سه‌ر چاندن و په‌ره‌پێدانی هه‌موو ڕوه‌کێک ،ده‌بێت ئه‌م ده‌زگایه‌ لێکۆلینه‌وه‌یه‌کی زانستی له‌سه‌ر خاک و هه‌وای کوردستان ئاماده‌ بکات ، وه‌ ئه‌م لێکۆلینه‌وه‌یه‌ش ده‌بێت ببێته‌ ده‌ستوری ڕوه‌ک چاندن له‌ کوردستان دا.

هه‌وای ئه‌وڕوپاوئه‌وڕوپیه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌ڵمه‌تێکی دۆزینه‌وه‌ی زه‌وی و کیشوه‌ری تازه‌ ، یان هه‌ر هه‌ڵمه‌تێکی سه‌ربازی بۆسه‌ر ووڵاتانی دیکه‌ و به‌نه‌خشه‌یه‌کی داڕێژراو وه‌ به‌فه‌رمانی پاشاکانیان گوڵ و دار و ڕوه‌کی نایاب و زانیاری له‌سه‌ر شێوه‌ی باخچه‌ دانان ده‌گواسته‌وه بۆ‌ ووڵاتانی خۆیان .

ئێستا باخچه‌ له‌ ئه‌وڕوپا به‌ هه‌موو پێکهاته‌کانی بویته‌ زانستێک و قوتابخانه‌یه‌ک بۆ هه‌موو ووڵاتانی جیهان ، هه‌روه‌ها دارچاندن و په‌روه‌رده‌کردنی گوڵ و ڕوه‌ک بویته‌ نه‌ریت و که‌لوتورێک که‌ هه‌موو ووڵاتانی جیهان ده‌توانن به‌ ئاوایه‌کی زۆر سوودی لێ وه‌ربگرن . لە زۆربەی ووڵاتانی جیهاندا وا باوە کە مرۆڤ بێجگە لە خانووە هەمیشەیی یەکەی خۆی خانوویەکی هاووینەش هەبێت، لە هەندێ کاتدا خانووی هەمیشەی رەنگ بێکم کرێچیش بێت بەڵام بوونی خانووی هاوینە مسوۆگەریەکی تری داوە بە حەوانەوەی لە کاتی پشووەکاندا ، دیارە ژیانی رۆژانەش کە چەند سەخت بێت و لە چاوەروانی چوون بۆ باخچە یان خانووی هاوینە تام وچێژێکی خۆی دەبێت بە جۆرێک خۆشەویستی لەگەڵ خاک دا پیدا دەبێت و باخچە وباخەوانیش کۆمەڵێک پیشە لە خۆ دەگرێ لەوانە ئەندازەیی و کارگێری وداهێنەری لە ووڵاتێکی وەکو بەریتانیا دا بەرنامەیەکی تایبەت هەیە بە رازاندنەوەی باخچە کە پێش بڕکێ ی لەسەر دەکرێت بەناوی

yellowbook

باخەوان

باخچه ‌به‌و پارچه‌ زه‌ویه‌ ده‌گوترێ که‌وا کۆمه‌لێ گوڵ و دار و چیمەن و جۆره‌ها ڕوه‌کی تیادا بچێندرێت هه‌روه‌ها ده‌تواندرێت له‌باخچه‌ هه‌رچوار وه‌رزی ساڵ جۆره‌ها ڕوه‌کی تیا سەوز بکرێت که‌ له‌گه‌ل ئاو و هه‌وای هه‌ر وه‌رزێک بگونجێت ، بە شێوه‌ی ئه‌ندازه‌یی بنەخشێنرێت باخچه‌ ته‌نها به‌ دار و گوڵ پێک ناهێندرێت ، به‌لکو به‌‌ جۆره‌ها جوانکاری ده‌ڕازێندرێته‌وه‌ وه‌ک حه‌وزی ئاو و جۆره‌ها په‌یکه‌ری ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ و به‌خێو کردنی جۆره‌ها باڵنده‌ی زیندوو له‌حه‌وزی گه‌وره‌و دانانی هێڵانه‌ی سروشتی بۆ باڵنده‌ کێویه‌کان و ماڵیه‌کان . مێژووی دروست کردن و دانانی باخچه‌ به‌ستراوه‌ به‌ شارستانیه‌ کۆنه‌کانه‌وه‌ ، میسریه‌ فیرعۆنه‌کان یه‌که‌م شارستانیه‌ت بووینه‌ که‌وا گرنگیه‌کی به‌رچاویان به‌ باخچه‌ و دروستکردنی باخچه‌ داوه‌ ، هه‌روه‌ها بابلیه‌کان و ئاشوریه‌کان له‌ نه‌مرود ، دیسان ڕۆڵیان هه‌بوه‌ له‌م بواره‌دا ، یۆنانیه‌کان و ڕۆمانیه‌کان رۆڵی به‌رچاویان هه‌بوه ‌له‌ په‌روه‌رده‌کردنی گوڵ و دانانی باخچه‌ . له‌سه‌رده‌می ڕێنیسانس له‌سه‌رجه‌م ئه‌وڕوپا گرنگیه‌کی بێ وێنه‌ به‌ باخچه‌ و هونه‌ری باخچه‌ و په‌روه‌رده‌کردنی باخچه‌ دراوه‌ ، ئه‌و ووڵاتانه‌ی ڕینیسانسی ڵێ ئه‌نجام درا هه‌ر له‌ ئیسپانیاوه‌ تا ووڵاتانی ئیسکه‌نده‌نافی باخچه‌ شۆڕشێکی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه‌ دیت .ئه‌نجامی ڕێنیسانس و که‌ش و ، دوو هانده‌ری سه‌ره‌کی بوون بۆ گرینگی دان به‌ باخچه‌ و په‌روه‌رده‌کردنی گوڵ به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان .ئه‌وڕوپیه‌کان به‌ڕاده‌یه‌کی زۆر سوودیان له‌ هه‌موو تاقی کردنه‌وه‌و زانیاری له‌سه‌ر باخچه‌و دانانی باخچه‌ له‌ شارستانیه‌ کۆنه‌کانی پێش خۆیان وه‌رگرت ، به‌شێوه‌یه‌ک هه‌وڵیان دا دار و گوڵ و ڕوه‌کی نایاب له‌هه‌ر شوێنێکی جیهان هه‌بێت بیهێنن بۆ ووڵاته‌کانی خۆیان و‌ بیان گونجێنن له‌گه‌ڵ که‌ش و هه‌وای ئه‌وڕوپا

دەرمانی سروشتی

گەرانەوە بۆ سەرەتاکانی کۆمەڵەگای ئێمە ، رێکەوتی هەندێ پێگە دەبین کە ئەمڕۆ کەڵکیان لێ وەردەگیرێ...لەوانەش بە خواردن و یان لەبەر ئاوگرتنی راستەوخٶی گژوگیای سروشت بووە بێ بە دەستکاری و کارخانەسازی مرۆڤ ، سوودیان زانراوە بە سەدان ساڵ پێس ئێستا و ئەمڕۆش لە ووڵاتانی ئەوروپادا کۆپی لەسەر دەگیرێتەوە ، دیارە بەو مەبەستە نادوێم کە ئێمە لە رابووردودا لە ئەوروپی یە کان زانست بەر لەوان چەکەرەی کردبێت، بە ڵکو خۆمان لەو راستیە ناشارینەوە کە ئەورپی یەکان کاریان بە چارەسەر نەبووە.

زیاتر بخوێنەوە
شوانی

شوانی لە کوردستاندا پیشەیەکی هاوشێوەیە. شوانی لە کوردستاندا پیشەیەکی هاوشێوەیەو لە هەموو شوێنێکدا وەک یەک کاری خۆی دەکات ،ڕۆژانە بە پێ ی وەرزەکان لە کاتی تایبەتیدا شوان ڕان و مێگەل لە لایەکی ئاواییدا گرد دەکاتەوەو بەرەو چیا وشوێنی لەوەڕگاکان دەکەوێتە ڕێ. بۆیە دەڵیین بەپێی وەرزەکانی ساڵ چونکە لە وەرزی وادا دەبیت کە ماڵات شەوانە بە کەژەوە دەمێنێتەوە ، ئەمەش زیاتر لە مانگی نەورٶزدایە، کە شەواژٶ / شەوەکەژ دەست پێ دەکات. بە مەبەستی زیاتر لەوەڕاندن و قەڵەوبوون..

زیاتر بخوێنەوە
کاریگه‌ری گه‌شتوگوزار

ره‌نگه‌ له‌ کۆمه‌ڵگایه‌کی داخراودا گۆڕانکارییه‌کان له‌ بواری که‌لتووری و نه‌ریته‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به‌ هێواشی پێشەوە‌چوون به‌ خۆیانه‌وه‌ ببینن ، به‌ڵام.

زیاتر بخوێنەوە
هەمبانە بۆرینە

هەمبانە بۆرینە بەشی کێوی

گورگ

ناو : گورگ بنەمالەی : سەگەكان ناوی زانستی : canis lupus ناوی ئینگلیزی : wolf گەورەترین ئەندامی بنەماڵەی سەگەكانن و، لە هەرێمی كوردستانی عێراق لە ناوچەكانی پارێزگای هەولێر و دهوك و سڵێمانی و كەركوك و گەرمیان و، بەتایبەت ناوچە شاخاوی و بەفرینەكانی وەك چیای شیرین و مێرگەسوور و پیران و ئاكرێ و قەندیل و حاجی ئۆمەران و ڕەواندز و كۆڕەك و سیدەكاندا، بەدی دەكرێت. درێژیی جەستەی ئەم گیانلەبەرە، 1 تا 1,5 مەتر دەبێت و 16 تا 60 كیلوگرام كێشی هەیە. كلكی 30 تا 51 سانتیمەتر درێژە. پێی بەرز و بەهێزە، گوێچكەكانی زور هەستیارن و قەپۆزی درێژە. مێیەكانیان 20% لە نێرەكان سووكترن. گورگی خۆڵەمێشی، ئاژەڵێكی وریا و زیرەك و كۆمەڵایەتییە. ڕاوچییەكی زۆر لێهاتووە، كە لە بارودۆخی جیاوازدا، بە شێوازی جۆراوجۆر نێچیری خۆی ڕاو دەكات. دەبینی هەندێ‌ جار بە تاك یان بە جووت ڕاو دەكەن، بەڵام زیاتر لە گرووپی 8 تا 12 سەری¬دا ( لە كوردەواریدا "سەر"یەكەی ژماردنی ئاژەڵگەلی وەك ئاژەڵە ماڵییەكان و تەنانەت سەگ و گورگ و پڵنگ و بەراز و ورچ و...هتدە). پەلاماری نێچیرەكەیان دەدەن. خۆراكی سەرەكیی گورگی خۆڵەمێشی گۆشتە، بەڵام هەندێ‌ جار بینراوە كە ڕووەك و چەند جۆرە میوەیەكیش دەخوات. نێچیری سەرەكیی گورگ ئاژەڵە سمدارەكانن، جا چ خۆماڵی بێت یان كێوی، وەك كەروێشك و باڵندەكان و قرتێنەرەكان لە ئاژەڵە ماڵییەكانیشدا مەڕ و بزن. بە گشتی نێچیری گورگەكان گەورە و قورس و پیر و نەخۆشن، یان زۆر تۆكمە و گەنجن. پاش ئەوەی كە نێچیرەكەیان دەستنیشانیان كرد، ڕەوەی گورگەكان بەڕێ دەكەون. گورگەكان بە تێكەڵ و پێكەڵی دەڕۆن و وا دەنوێنن، كە بێ بەرنامەن. بەڵام ئامانجی گورگەكان دیارە و مەبەستیان تەنیا ترساندن و بڵاوكردنەوەی ڕەوەی نێچیرەكەیە. تەنانەت لەوانەیە نێچیرێكی دیكە بەلایاندا تێپەڕێت، بەڵام چونكە ئەوەیان دەستنیشان نەكردووە بەبێ هیچ ئاوڕدانەوەیەك بەلایدا تێ دەپەڕن. گورگەكان بە لووراندن، پێوەندی بەیەكەوە دەكەن و، بەو لوورەیە خەنیمە (رەقیب)ـە گورگەكان لەو ناوچەیە دوور دەكەونەوە و، ئەو نێچیرە دەپارێزن كە خۆیان ڕاویان كردووە و، هەروەها لە وەرزی جووتبووندا زایەڵەی دەنگی لوورەیان دەبیسترێ‌. گورگە خۆڵەمێشییەكان مەودایەكی زۆر دەڕۆن و، ناوچەكانی بەر دەسەڵاتی خۆیان بە بۆنی جەستەیان دەسنیشان دەكەن. شوێنی مانەوەی خۆیان لە نێو كۆنەدار و ئەشكەوت و كونەبەردەكاندا، دروست دەكەن. جاروباریش ئەو چاڵانەی كە ئاژەڵانی تر هەڵیان كەندوە، دەكەنە لانەی خۆیان و كەڵكی لێ وەردەگرن و لە ناو قامیشەڵاندا، خۆیان دەشارنەوە. بۆ گورگەكان ئاساییە كە لە شوێنی ژیانی مروڤ نزیك ببنەوە. زۆر جار چیرۆكی جۆراوجۆرمان لەسەر دڕندەیی ئەم ئاژەڵە بیستووە، كە لە لایەن خەڵكەوە باس دەكرێت و ئەوەش هۆی ئازاردانی ئە ئاژەڵە لە لایەن خەڵكەوە لێ دەكەوێتەوە. زۆربەی گورگەكان بە شێوەی گرووپی دەژین و، ڕاو دەكەن. ئەوەش كاریگەریی لەسەر مانەوەی وەچەكانیان لە داهاتوودا هەیە. گورگی خۆڵەمێشی ئاژەڵێكی ژیر و زیرەكە و لە قڕكەر(ژەهر) و تەڵەكان زۆر بەباشی خۆی دەپارێزێت و، توانای ناسینەوەی كەسەكانیان هەیە و، بەچكەكەیان بە ئاسانی كەوی دەبن . لە نێو ئەو ئاژەڵانەدا، كە لە وشكاییدا دەژین گورگ وەكوو ئاژەڵێكی دڕندەی سەركەوتوو ناسراوە و، هاوتاكەی لە نێو دەریاكاندا كووسە (قرش)ـیە و جیاوازییەكەیان لەوەدایە كە گورگ ژیانێكی كۆمەڵایەتیی هەیە و كووسەكان بە تەنیایی دەژین. لە لێهاتوویی و لێزانیدا لە ژیانی گرووپی و هەروەها ڕێكخستنی نێو گرووپەكە و یاساكانی گرووپدا، گورگ لەهەموو ئاژەڵە دڕندەكان (جگە لە بنەماڵەی سەگەكان) سەركەوتووترە. ژمارەی ئەندامانی گرووپەكە لە 8 تا 12 سەر زیاتر نابێت و بەهێزترین گورگ دەبێتە ڕابەر و سەرۆكی گرووپەكە و، ئەندامانی دیكەی گرووپەكە بە هیچ شێوەیەك سەرپێچیی لێ‌ ناكەن و، سەری ڕێز لە بەرانبەر ڕابەری گرووپەكەدا دادەنوێنن. ئەم كارە بە ماڵینی قەپۆزیان بەسەر زەوی یان بردنی سەریان بۆ نێوان هەردوو دەستیان لەسەر زەوی یان گەوزاندنی خۆیان یان دەركردنی دەنگی تایبەت وەك لوورەلوور دەردەبڕن. گورگ ئاژەڵێكی زۆر وەفادارە و توانای بۆنكردنی 10 تا 70 هێندەی مرۆڤە. توانای خۆڕاگرییان لە بەرانبەر سەرمادا، 40 تا 50 پلەی ژێر سفرە. گورگەكان بەبێ‌ ئەوەی یەكتر ببینن، دەتوانن لەگەڵ یەكتردا پەیوەندی دروست بكەن و لە ڕێگای دوورەوە پەیام بۆ یەكتر بنێرن. وەرزی جووتبوونیان: وەرزی جووتبوونیان لە مانگی یەك تا مانگی چوار درێژەی هەیە و، دوای 2 مانگ چوار تا حەوت بێچووی دەبێت. بێچووەكانیان بە چاونەپشكووتوویی لەدایك دەبن و پاش 12 تا 13 ڕۆژ چاویان دەپشكوێ. لە دوای سێ‌ هەفتە وردە وردە لە لانەكانیان دەردەچن. تووكی بەچكە گورگەكان مەیلەو ڕەشە. ڕەنگی چاویان شینە و لەگەڵ گەورەبوونیان بەرەو زەردی زێڕین یاخود پڕتەقاڵی دەگۆڕێت. بێچووەكان دوو مانگ دوای لە دایكبوونیان لەگەڵ دایكیان دەچنە ڕاو

کەڵە هەرز

کەڵە هەرز یان بزنە کێوی لە مانگی سەرماوەرزەوە تا مانگی تەگەو بەران دەگرن، بە پێنج مانگ دەزێن ، واتە لە مانگی گووڵاندا کارو بەرخیان لە دایک دەبێت، بە زۆری دوانەیان دەبێت،یەوکاتەی کارو بەرخ لە دایک دەبێت کەشێکی خۆش و لە بارە بۆ بەخێوکردنیان،، بۆ ئەوەی زوو هەراش ببن و دەستی راوچییان پێ نەگات. کەڵە هەرز کۆئەندامی بۆنکردنیان بەهێزە، تەنانەت بۆنی هەناسەی مرۆڤیش دەکەن، هەر لەبەر ئەوەشە زۆربەی ئەوانەی راو دەکەن دەمیان دەپێکن، هەروەها گوێشیان سووکەو بە ئاسانی ترپەی پێ دەبیستن، بازدان و هەڵچوونیان لە دە مەتر زیاترە و بە پێی شوێنی بەرزو نزمی دەگۆرێت ، بەرگەی سەرماو سۆڵەی زۆر دەگرن و بە چرۆی دارو دەوەن دەژین. بە تایبەتی لەکاتە سەختەکانی زستاندا ، لەشەوانی مانگە شەودا دەگەرێن بەدوای لەوەردا چاویان گەلێ تیژە.،وە ئەگەر بیەوێ بنوێ لە پێشدفا دەچێتە سەر تاشە بەردێکی بەرزو روانگەیەکی تەواو لە ناوچەکەدا دادەنێت و بەهەرچوار دەوری خۆیدا دەڕوانێت ، تا بە تەواوی دڵنیا نەبێت لەوەی کەڕاو لە ناوچەکەدا نیی یە، نانوێت. لە وەرزی پاییزدا سەردەکەونەوە بۆ ناوچەشاخاوی یە سەختەکان ،چونکە لەوەڕەکەی تەڕە، بەڵام بەهاران لەبەر ئەوەی شاخ و کێو مێشوولەی زۆرە ، دێنەوە بۆ ناو دارو دەوەنەکان و شوێنە چڕەکان. کەڵە هەرز تووکیان کورت و چسکنن ، شاخی چەماوەی شێوە نیوە مانگیان لەسەر دەکەوێ، بە جۆرێ کە هەر گرێ ی شاخەکانیان نیشانەی تەمەنیانە، توانای دان بە خۆ گرتنیان زۆرە بۆ تینوو یەتی کە دەتوانن تا دە رۆژ بێ ئاو ئیدارە کەن ، سمی چوار پەلی نەرمەو شێوە هوری یە، هەرشوێنێ تکە بارانێکی بەربکەوێت کەڵە هەرز پیایدا دەڕوات، و بزنی مێ بە هەموو لایەکدا دەڕوات و نێرەش کە متر دەگەڕێت.

پشیلەی کێوی

پشیلەی كێوی، ئاژەڵێكی دەگمەنە و ژیانی لە مەترسیی نەمان و لەنێوچووندایە و بینینیان کارێکی سانا نی یە وبەزۆری خۆیان حەشار دەدەن لە پەی بردن بە بوونی گیانەوەری دی لە دەورووپشت و . (لینكس) لە گرووپی گۆشتخۆرەكان و لە بنەماڵەی (4) پشیلەكەی زاگرۆسی و ئێرانییەكانە. درێژیی ئەو پشیلەیە لە نێوان (80 تا 130سم دەبێت و درێژیی كلكی (5 تا 19 سم)ـە و بەرزییەكەیشی نزیكەی (70سم)ـە . ڕەنگی لە نێوان قاوەیی و خۆڵەمێشیی كراوەدایە و خاڵی ڕەشیش لەسەر پێستی دەبیندرێت. دەستوپێی درێژە و كلكی زۆر كۆرتە لە كۆتاییدا پان و ڕەشە. گوێچكەی ڕەش و بڵندە و چەپكە موویەكیش بە درێژیی (4سم) لەسەر گوێچكەیدا شین بووە. پەنجەكانی ئەو ئاژەڵە بە پێستێكی ئەستوور داپۆشراوە كە یارمەتی دەدات لە زستاندا بە ئاسانی بەسەر بەفر و سەهۆڵدا ڕێ‌ بكات. بە هۆی گەورەیی جەستەیی و خاڵەكانیەوە زۆر لە پڵنگ دەچێت. حەز لە خواردنی بەراز و شیردەرە بچووكەكان دەكات و زۆربەی كاتەكانیش بە تەنیا دەژیت. بە پێچەوانەی جۆرەكانی دیی پشیلە و بە هۆی ڕاوی ڕۆژانەی، ژیانی زیاتر لە مەترسیدایە. توانای زایین یان زۆرە لە هەر ژووت بوون وترووکاندنێکدا زیاتر لە ٤ بەچکە دەخەنەوەکە لەسەرەتای زستان وتا کۆتایی بەهار هەڵدەستن بە م بەرگری کردنە ل ەمانوەیان لە سروشت دا، بەچکە کانیان لە ناوەندی هەفتە یان دوو هەفتە دا چاویان دەکرێتەوە و توانای پێ گرتن و ڕێ کردنیان هەیە لە هەفتەی ٣ بۆ ٤ دا.، تا هەفتەی ٤٠ لەگەڵ دایکەکەیان دەمێننەوە ، لە چیای پیرەمەگروون و ناوچەی زێوێ دا بینراوون . .

چەقەڵی زێڕین

ناوی گشتی: چەقەڵی زێڕین Golden Jackal ناوی زانستی:Ganis aureus جۆرەكانی چەقەڵ (تۆری و توری و، توورگ): چەقەڵی ڕۆژهەڵاتی: Oriental Jackal چەقەڵی ئاسیایی: Common چەقەڵی سوور(كە بە گۆرگی ئەتیۆپیایی بە ناو بانگە):Ethiopia Wolf Read Jackal چەقەڵی ئەفریقیای باشوور: South African Jackal ڕەج: گواندارەكان بەش (ڕاستە): گۆشت خۆرەكان بنەماڵە: سەگەكان ڕەگەز: سەگان جۆرەكان: چەقەڵی زێڕین و چەقەڵی هێڵدار و چەقەڵی پشت ڕەش. بە شێوەیەكی گشتی (چەقەڵ) گیاندارێكی گوانداری دڕندە و شەوگەڕە و وەكو گۆرگە بەڵام هێز و دڕندەیی وەك ئەو نییە. خۆراكی لە گۆشتی ئاژەڵی تۆپیو و هەندێك جاریش مێوە پێك دێت و، بۆ ڕاوكردنیش زیاتر بە كۆمەڵ هێرش دەبەن و، باڵندە و پەلەوەرە خۆماڵییەكان دەخۆن و زەرەر و زیانی زۆریش بە بەروبوومە كشتوكاڵییەكان دەگەینێت. بە شێوەیەك كە لەو بارەیە پەندێك هەیە، دەڵێت:"خۆزگە بەو باغەی چەقەڵ لێی تۆراوە". ئەو ئاژەڵە زۆرجار بەتەنیاییش بەدوای خۆراكدا دەگەڕێت. ئەو گیانلەبەرە هێلانەی تایبەتیان نییە و بە ئاسایی لە كۆن و لانەی گیانلەبەرانی دیكە كەڵك وەردەگرێت یان لە چاڵ و كۆنە بەردان دەخەوێت. لە كاتی ئێواران بە شێوەی دەستەجەمعی بۆ دەورووبەری لادییەكان دەردەچن و بە دەنگەدەنگ لە دەوری گوندەكان بۆ ڕاوكردن و بەدەستهێنانی خۆراك دەسوڕێنەوە. لە بارەی ئەو ئاژەڵە گوتە و پەندی زۆر دەگێڕنەوە، ئەم گیانلەبەرە هەندێك جار لە زیرەكی و فێڵبازی وەك ڕێوییە هەندیك جاریش لە هێز و توندوتێژی لە چەشنی گورگە و لە كاتی ڕاو كردنی ئاژەڵەكانی دیكە لە تاكتیكەكانی گورگ و ڕێوی كەڵكوەردەگرێ‌. زۆرجار لە كاتی ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ مرۆڤ و ڕاوچییەكان لە ترسان دەبورێتەوە و بۆ ماوەیەك بێهۆش دەبێت و بەو فێڵە خۆی قوتار دەكات. گەورەترین جۆری چەقەڵ لە نێوان ئەو جۆرانەی كە لە سەرەتا ئاماژەیان پێدرا چەقەڵی ئەفریقای باشوورە. بە پێی لێكۆڵینەوەكان شێوەی كەللەی چەقەڵی زێڕین زیاتر لە كەلەی گورگی خۆڵەمێشی دەچێت تاكۆجۆرەكانی دیكەی چەقەڵ. تووكی كورت و زبرە و بە گشتی لە ڕەنگی زەرد تاكو قاوەیی دیتراوە. هەرچەند جۆراوجۆری ڕەنگی تووكی ئەو چەقەڵە زیاتر پێوەندی بەو وەرزە هەیە كە تێدا دەژیت.
زاوزێ: بنەماڵەی چەقەڵەكان هەندێك یاسای تایبەت بە خۆیان هەیە، بە جۆرێ‌ كە یەك یان دوو چەقەڵی بەتەمەن لە نێو گروپەكەیان بۆ بەڕێوەبەردن و هاوكاری لەگەڵ یەكتر و یارمەتیدانی بەچكەكانیان و چاودێری كردنیان هەڵدەبژێرن. هەر چەقەڵێك لە كاتی زاوزی كردن 2 تا 4 بەچكەی دەبێت ئەویش لە دووای خۆلێكی سكپڕی 63 رۆژە. كێشی ئەو بەچكانەش لە كاتی لەدایكبوون لە نێوان 200 تا 250 گرام دەبێت و پاش 10 ڕۆژ لە، لەدایكبوونیان چاویان دەكرێتەوە. لە سێمانگییەوە گۆشت دەخۆن و لە 11 مانگیش پێدەگەن. هەر لە لای دایك و باوكیان دەمێننەوە. لە پڕۆسەی جووتبووندا تازەپێگەیشتوان هیچ دەورێكیان نییە و تەنیا كاریان ئەوەیە كە چاودێری بەچكەكانی دیكە بكەن. وەرزی جووتبوون پێوەندی بەو شوێن و ژینگەیە هەیە كە تێدا دەژین. تەمەنی چەقەڵ لە نێوان 12 تاكو 14 ساڵ دەبێت. دوژمنەكانی سەرەكی ئەو ئاژەڵە بریتین لە: مرۆڤ و گورگ و پڵینگ. كێش: كێشی چەقەڵ لە نێوان 7 تاكو 15 كیلوگرام دەبێت. بەڵام ڕەگەزی نێر 15% قۆرسترە لە ڕەگەزی مێ. درێژی جەستەكەی 70 تاكو 105 سانتیمەتر دەبێت. كلكی 25 سانتیمەترە و بەرزیی جەستەی لە زەویەوە تاكو شانەكانی 38 تاكو 50 سانتیمەترە. شوێن و ژینگەیان لە كوردستان: چەقەڵەكانی كوردستان لە جۆری چەقەڵی زێڕینن (Golden Jackal)، كە ڕەنگی ئەو جۆرە چەقەڵە لە گورگ خەنەیترە و لەسەر پشتی تووكی ڕەشی هەیە. بەڵام لە باكوری هەرێمی كوردستانەوە كە بەرەو باشوور دێی ڕەنگە تووكیان كراوەتر دەبێتەوە. ئەو ئاژەڵە لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستاندا بینراوە. سەرچاوە: هەفتەنامەی زانستیی بەڕوو . .

قەڵەمە-موتوربە

قەڵەمە موتوربە:- یەکێکە لە ڕێگاکانی سەوزە زۆربوونی ڕووەك ، کە بریتییە لە دانانی لقێکی یەك ساڵەیی کورت کە چەند گۆپکەیەکی هەبێت ، لەسەر بەشێکی دی ( قەد بێت یان ڕەگ) ی درەختێکی دیکە. بە بەشی یەکەم دەگوترێت موتوربە،بە بەشی دووەمیش دەگوترێت بنەڕەت، بە مەرجێ شانەکانی موتوربە لەسەر بنەڕەت پەیوەند بێت و ببێتە بەشێك لە بنەڕەتەکە. زۆربەی کات درێژی موتوربە ٥ – ١٠ سم دەبێت ، بەڵام بە پێی جۆری پێوەند کردنەکە دەگۆڕێت ، جار هەیە پێویستمان بە لقی زۆر درێژ دەبێت وەك لە قەڵە موتوربەی پرد ، ئەم ڕێگایە زیاتر بۆ درەختی بەتەمەن وەكو پۆلە کێوییەکان و پۆلە خراپەکانی نێو ماڵان دەبێت، لە نەمامگەکانیش دا ، هێندە باو نییە . پێشی دەگوترێت موتوربەی قەڵەم یان پەل ، چونکە قەڵەمێکی چەند گۆپکەیی لەسەر درەختە بنەڕەتەکە دادەنێین. ...

زیاتر بخوێنەوە
پۆست ناردن بۆ هەمبانە بۆرینە

سێ پێشینەی گرنگ لە کاتی ناردنی بابەت دا ،کە دەکرێ ڕەچاو بکرێ
کێشەی ناردنی پۆست

دیارە هەندێ کات لەبەر چەند کێشەیەکی کاتی نامە وەرگرمان دەوەستێت بە هیوایین لە ئاییندە دا بتوانین ئەم کێشەیە چارەسەر کەیین.

چۆنی یەتی بابەت

گەر دەکرێت بابەتەکان کەم و پووخت بن و پشت ببەستن بە سەرچاوەو ئاماژەکردن بۆ سەرجاوە سەرەکی یەکە .

وێنەی تایبەت بە بابەت

خۆ ئەگەر بکریت وێنەی لەگەڵ دا بێت ئەوا باشتر .

Admin
  • Web Designer
    webmaster@mergapan.com
  • Art Director
    director@mergapan.com
  • admin Account
    admin@mergapan.com
  • Customer service
    customer@mergapan.com
  • Copywriter
    copyriter@mergapan.com